![]() |
مه هاباد شاری پێشه وا |
|
|
كورته مێژووی کوردی فه‌یلی / به‌شی یه‌كه‌م
كورته مێژووی کوردی فه‌یلی / به‌شی یه‌كه‌م ناسری ره‌زازی 5 / 4 / 2010 زمانی كوردیی، یه‌كێ له زمانه كۆنه‌كانی ریشه‌ی هیند و ئورووپێیه كه له بنه‌ماڵه‌ی زمانه‌ئێرانییه‌كانه! ئه‌م زمانه خاوه‌نی چه‌ند زاراوه‌یه كه بنزاراوه‌شی زۆره! وه‌كوو چۆن له كۆندا هۆزگهلێکی وه‌كوو: (لۆلۆ، گۆتی، كاسی، مانایی، ناییری، سۆباری، ئۆرارتۆ، میتانی، كاردۆخ و ماد)مان هه‌بووه، ئه‌مڕۆش، كورد هۆز و تیره‌ی زۆری هه‌یه كه هۆزه‌کان، زاراوه‌ی تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه و زمانی كوردیش به پێی ئاخاوتنی ئه‌و هۆز و تیره‌گه‌له دابه‌ش ده‌كرێ، وه‌کوو: - -
كورته مێژووی کوردی فه‌یلی/به شی دو
ناسری ره‌زازی 28 / 6 / 2010 گاسان، گۆسان!
گاسان، گۆسان چه‌ندین واتای هه‌یه: 1. گیایه‌كی ده‌شتییه؛ 2. ئاگر، سكڵ، ژیله‌مۆ؛ 3. بوێژی گاتاكانی زه‌ڕده‌شت، ئه‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه گاتاكانی زه‌ڕده‌شتیان به هۆنراوه‌ی 20 بڕگه‌یی چڕیوه، واته: گۆرانیبێژێك كه به دوو باڵ فڕیوه، هه‌م گۆرانیی گوتووه و هه‌میش هۆنراوه‌ی داناوه؛ له سه‌رده‌می زه‌ڕده‌شتدا به‌و گۆرانیبێژانه‌ی كه داستان و چیرۆكیان به هۆره و لاوك و حه‌یران چڕیوه، گوتوویانه: گۆسان، پاشان ئه‌م وشه‌یه له‌سه‌رده‌می ساسانییه‌كاندا بووه به: هۆنیاواچ، چونكه قسه‌كردنی باره‌گای ساسانییه‌كان به پاله‌ویی بووه و هۆنیاواچ كه له دوو وشه‌ی (هۆنیا یان خۆنیا) و (واچ) پێك هاتووه، مانای: خۆشخوان و خۆشبێژ ده‌دا و ئه‌م وشه‌یه‌یان دواتر كردووه به (خۆنیاگه‌ر و رامشگه‌ر و چامه‌گوو)، بۆ ئه‌وه‌ی بنه‌مای وشه‌كه بگۆڕن و له فارسی نزیك بكه‌نه‌وه؛ بۆ روونكردنه‌وه‌ی وشه‌ی هۆنیاواچ یان هۆنیاواز، له ژێره‌وه نموونه‌یه‌ك له نووسینێكی خانمی (ماری بۆیس) كه له بنه‌ڕه‌تدا هیبدییه و له ئینگلیس گه‌وره بووه و خوێندوویه‌تی دێنمه‌وه: {له (کۆپه‌ڕی خونیاگه‌ریی)دا كه ماری بۆییس خانم نووسیویه‌تی، نووسراوه: وشه‌ی گۆسان دوو كه‌ڕه‌ت له ئه‌ده‌بیاتی فارسی‌دا ده‌ركه‌وتووه، ئه‌ویش له چیرۆكی (وه‌یس و رامین) دا؛ مینۆرسكی گوتوویه‌تی كه ریشه‌ی پارتی هه‌یه واته فارسیی كۆن؛ جاری دووهه‌میان وشه‌ی گۆسان به ناونیشانی (نه‌وائین) ده‌رده‌كه‌وێ، كه پێتكانۆف له نێوان (نێوی گشتی و نێوی تاك)، واته: (اسم عام و اسم خاص) دا، ئه‌م وشه‌یه به نێوی گشتی نێو ده‌با؛ وه‌رگێڕی فارسیزمانی ئه‌م کۆپه‌ڕه‌ش ده‌ڵێ: ئه‌م وشه‌یه له وشه‌ی ئاوێته‌ی (نه‌وا و ئایین)ه‌وه نه‌هاتووه، به‌ڵكوو وشه‌یه‌كی فارسی نێوه‌ڕاسته و واته (نواگن) كه له وشه‌ی (نواگ) وه‌رگیراوه و یانێ (نوا) ی فارسیی یان (نوادار) و (نواگر).} چهارشنبه 23 تیر 1389 06:20 ب.ظ
چوارچرا
چوارچراڕهمزی هه‌رمانم له چوارچرایه وێنه‌ی سه‌ربه‌رزی له ئامێز دایه له‌و وێنه فێر بووم سه‌رم دانایه ناشكێم نا نا به هیچ به‌ڵایه دایكی نیشتمان شیری پێداوم له كوردستان دا گه‌وره كراوم هۆڕه‌ی ده‌بابه گرمه‌ی خۆمپاره ڕمبه‌ڕمبی تۆپ په‌تی سێداره سامی ئه‌شكه‌نجه هاڕه‌ی ته‌یاره ئه‌و گورگه ڕه‌شه‌ی كه برسی و هاره كێوی ئاواتم له سه‌ریان زاڵه تلـیان پێ ده‌ده‌م به وێنه‌ی جه‌لا به تاسه و هیوای باب و باپیرم به ڕێگای به‌رزی پێشه‌وای ژیرم به چه‌كی شانم باوه‌ر و بیرم به‌و خۆره‌ی له نێو هه‌ورا ئه‌سیرم وه‌فادار ده‌بم به ڕێگای ڕوونم به زێد و جێگای له دایك بوونم ڕه‌مزی هه‌رمانم له چوارچرایه وێنه‌ی سه‌ربه‌رزی له ئامێز دایه له‌و وێنه فێر بووم سه‌رم دانایه ناشكێم نا نا به هیچ به‌ڵایه دایكی نیشتمان شیری پێداوم له كوردستان دا گه‌وره كراوم شه هیدان - -
خاته‌می داوای ڕیفراندۆم ده‌کات
بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (مهردومهک) بڵاویکرده‌وه که سه‌ید محه‌مه‌دی خاته‌می رۆژی ڕابردوو له دانیشتنێکدا له گه‌ڵ ژماره‌یه‌ک له بنه‌ماڵه‌ی گیراوان و به‌شێک له ئه‌ندامانی “کۆمه‌ڵه‌ی ڕووحانیانی تێکۆشه‌ر” له بنکه‌ی کۆمه‌له‌که، وێرای پشتیوانی له قسه‌کانی ڕه‌فسه‌نجانی له خوتبه‌ی رۆژی هه‌ینیی ڕابردوودا ئاماژه‌ی به‌وه کردووه که داواکانی ڕه‌فسه‌نجانی لانیکه‌می ئه‌و کارانه‌ن که ده‌توانێ باوه‌ڕیی له‌ده‌ستچووی خه‌ڵک بگه‌ڕێنێته‌وه و که‌شوهه‌وای کۆمه‌ڵگه ئارام بکاته‌وه. جه‌ختیشی کرده‌وه که “چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئێستا، به پشتبه‌ستن به ڕاپرسییه‌کی گشتی ده‌بێت که ده‌کرێ دامه‌زراوه‌یه‌کی بێلایه‌نی وه‌ک “ئه‌نجومه‌نی ده‌ستنیشانکردنی به‌رژه‌وه‌نیی نیزام” وه‌ڕێی بخات.” به‌پێی پێشنیاره‌که‌ی خاته‌می ده‌بێ له ڕاپرسییه‌که‌دا له خه‌ڵک بپرسن داخوا دۆخی ئێستا دۆخێکی خوازراوه و لێی ڕازین. دهسنیشانیشی کردووه که “ئه‌گه‌ر زۆربه‌ی خه‌ڵک له‌و دۆخه ڕازی بن، ئه‌وا به‌ره‌ی چاکسازیخوازانیش ده‌ست هه‌ڵده‌گرن.” - -
شیرینی عیبادی: ڕه‌خنه‌کانی ڕه‌فسه‌نجانی وه‌ک پێویست توند نه‌بوون
وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبێڵ شیرینی عیبادی ده‌ڵێ “به‌شداریی به‌رفراوانی ناڕازییان له ئه‌نجامه‌کانی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له نوێژی هه‌ینیی تاران‌دا، ڕووداوێکی مێژوویی بوو نه‌ته‌نیا بۆ ئێران، به‌ڵکوو بۆ هه‌موو جیهانی ئیسلام.”به گوێره‌ی بنکه‌ی ئینته‌رنێتیی (میزان پرێس)، شیرینی عیبادی که ئێستا له ئه‌ڵمانیایه، له وتووێژێکدا له‌گه‌ڵ حه‌فته‌نامه‌ی (شپێگڵ)ی ئه‌ڵمانی گوتیشی: “دروشمه‌کانی مردن بۆ چین و مردن بۆ ڕووسیاش زۆر گرینگ بوون، خه‌ڵکی ئێران ساڵانێکه به چاوی خۆیان ده‌بینن که چ وڵاتانێک پشتیوانیی له ڕژیم ده‌که‌ن: دوو وڵات که خۆشیان به ڕاده‌یه‌کی به‌رفراوان مافه‌کانی مرۆڤ پێشێل ده‌که‌ن.”ئه‌و هه‌روه‌ها وێرای پێشوازیی له خوتبه‌ی رۆژی هه‌ینیی ڕه‌فسه‌نجانی گوتی: “هه‌ر چه‌ند ڕه‌فسه‌نجانی ڕه‌خنه‌ی له دۆخی ئێستا گرت، به‌ڵام ڕه‌خنه‌کانی به راده‌ی پێویست توند نه‌بوون.”عیبادی هه‌روه‌ها باوه‌ڕی وایه که ته‌نیا کاتێک ده‌توانرێ باس له ئاشتیی سه‌رله‌نوێی خه‌ڵکی ناڕازی و ده‌سته‌ڵات بکرێت که ” ڕێبه‌رانی ئێران حورمه‌ت له داخوازیی خه‌ڵک بگرن و ده‌ست له هه‌ڵسوکه‌وتی توندوتیژانه هه‌ڵگرن به دژی بزووتنه‌وه‌ی چاکخواز.”وێرای ئاماژه‌ش به‌وه که نیزامی سیاسیی ئێران ئێستا له‌گه‌ڵ “قه‌یرانێکی گه‌وره” ڕووبه‌ڕوویه، گوتی: “ته‌نیا کاتێک ده‌وڵه‌ت عه‌قڵانیه‌ت له خۆی نیشان بدا و له خه‌ڵک نزیک بێته‌وه، ده‌توانین ئومێدمان به چاره‌سه‌ریی قه‌یرانه‌که هه‌بێ، جیا له‌مه گومانم نییه که ناڕه‌زایه‌تییه‌کان درێژه‌یان ده‌بێ.”- -
پراکسی سرور مکزیک
پراکسی سرور مکزیک:
این روش برای فیس بوک، بی بی سی (حتی تماشای آنلاین تلویزیون) و سی ان ان جواب میده و دیگر نیازی به باز کردن سایتهای فیلترشکن یا استفاده از برنامه های پراکسی مثل Freegate و Ultrasurf ندارد. Internet Explorer
در اینترنت اکسپلورر کلیدهای t+ alt را گرفته و از منوی tools باز شده، گزینه آخر یعنی internet options را انتخاب کنید. سپس به تب Connections بروید. در صورتی که از اینترنت dial-up استفاده می کنید و یا با یک connection به اینترنت متصل می شوید، روی نام connection خود کلیک کرده و دکمه settings را بزنید. در صفحه باز شده، گزینه Use a proxy... را انتخاب کرده و در قسمت آدرس این شماره را کپی کنید: 148.233.239.24 در قسمت port هم بنویسید 80. حالا همه پنجره ها را ok کنید تا بسته شوند. اینترنت اکسپلورر را ببندبد و باز کنید تا فیلتر شکسته شود. در صورتی که از ADSL به صورت شبکه (بدون کانکشن) استفاده می کنید، این تنظیمات را باید به جای کانکشن در LAN settings انجام دهید که در همان قسمت Connectionقرار دارد.Firefoxبرای وارد کردن تنظیمات در منوی Tools، گزینه Options را انتخاب کرده و به قسمت Advanced بروید. سپس در قسمت Network دکمه Settings را کلیک کنید و پس از انتخاب Manual proxy configuration، همان شماره ها را در قسمت HTTP Proxy و Port وارد کنید.دیگر فیلترشکنها لیست به روز می شودcoverme.in - -
اسناد تازه در باره شرکت احمدی نژاد در ترور دکتر قاسملو
![]() یک نماینده پارلمان اتریش بنام "پتر پیلس" امروز تاریخ 18 06 2009، برابر با 28 خرداد 1388 در یک پرس کنفرانس در شهر وین از انتشار اسناد تازه ای در باره دست داشتن"محمود احمدی نژاد" در ترور شماری از اعضای اپوزیسیون ایران در وین در سال 1989 میلادی خبر داده است.به گفته این نماینده پارلمان اتریش، یک فرد آلمانی شهادت داده که سلاح برای انجام ترور مخالفان از جمله دکتر عبدالرحمان قاسملو رهبر وقت حزب دموکرات کردستان ایران را در شهر وین به احمدی نژاد تحویل داده است.بنابراین گزارش، فرد آلمانی این موضوع را در تاریخ ششم آوریل سال 2006 در جریان بازجویی به پلیس ضد مافیا در ایتالیا بیان داشته است. این فرد در آن زمان در ایتالیا در زندان بسر می برده است.به گفته این فرد، سلاحهایی که برای انجام ترور رهبران حزب دموکرات کردستان ایران بکار برده شد، چند روز پیش از سوقصد در سفارت جمهوری اسلامی در وین به افرادی از جمله احمدی نژاد تحویل داده شده بود.
شایان توجه است که در تاریخ 22 تیر ماه سال 1368، برابر با 13 07 1989 دکتر قاسملو و عبدلا قادری آذر نماینده وقت "حدکا" در خارج از کشور، همراه یک کرد عراقی به نام دکتر فاضل رسول بر سر میز دیالوگ برای پیدا کردن راه حلی مسالمت آمیز جهت حل مسئله کرد در ایران از سوی نمایندگان رسمی دولت ایران تر‌و شدند. سه رچاوه :http://www.rehim.blogspot.com/ - -
عكس های تظاهرات 24 خرداد
یکشنبه 24 خرداد 1388 08:17 ب.ظ
شه هیدی نه مر
كه تۆیان كوشت ده‌ستیان شكێ، به‌هێزترین ئه‌ستوونده‌كی تاوڵی مرادی كورد شكا. كه تۆیان كوشت چاویان كوێر بێ، گشت كوردستان زریكاندی. كه تۆیان كوشت كۆستیان كه‌وێ، گڕ كه‌وته خه‌رمانی كورد هه‌تا بۆی كرا سووتاندی جرجه مشكی خاوه‌ن گه‌رای شوومی تاعوون، وایانزانی ئیدی ده‌ریا، ته‌نانه‌ت یه‌ك هه‌ناسه‌ش وێی ناكه‌وێ تا وهخرۆش كه‌وێته‌وه. وایانزانی ئه‌وی چوو چوو. نایه‌ته‌وه، نه‌یانزانی گڕكان دوای دامركانیشی سه‌رله‌نوێ گڕ ده‌گرێته‌وه. كوردستانیان نه‌ناسیبوو، نه‌یانزانی كوردستان گشتی گڕكانه. له نێو دڵی زامداری دا ژانه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ، په‌نگ به خه‌فه‌ته‌كان ده‌دا، فرمێسكه‌كان ده‌خواته‌وه، جارجار خۆی رادهچڵهكێنێو هه‌رمانی خۆی ده‌سه‌لمێنێ. به ئاگری یادی شه‌مه كوژراوه‌كان هه‌ر ده‌كوڵێ، هه‌ر ده‌كوڵێ هه‌تا هێنده‌ی باڵای به‌رزی سه‌ربه‌رزیی سه‌رداره‌كانی گڕدهگرێ. - -
بگری
بگری دایه گیان بگری له سه ر خاكم كه وا شینم ده وی زور بگریه دایه گیان فرمیسكی خوینینم ده وی من گولی سه د ئاره زوی ژینم له خاكا خه وتووه خاكی مه یدانی خه بات ره نگینی خوینی من بووه دامه نیشه دایه گیان بو هاتنی من چاوه ری دلنیا به ،به سیه تی ، بو ده نگی ده رگا مه گره گوی دایه گیان سویندم به فرمیسكی گه ش و ئیشی دلت دایه گیان سویندم به جه و‌ر و مه ینه تی بی حاسلت من ده میكه جه رگی سوتاندوم هه ناسه ی سه ردی گه ل دلپری كردوم خه می ده سكورتی و ره نگ زه ردی گه ل من كوری كوردی شه هیدی ری ی خه باتم دایه گیان كوتری خوینین په ری باخی ولاتم دا یه گیان هه روه كو بیگانه یی دل پر له ناكامی و گری له م هه م‌و ده سته، نه بو ده ستی ،كه بی و ده ستم گری من له شاری خوم غه ریب و بو هه م‌و بیگانه خوم كوتری كوژراوی ریگای لانه خوم،بی لانه خوم دایه گیان بگری له سه ر خاكم كه وا شینم ده وی زور بگریه دایه گیان فرمیسكی خوینینم ده وی دایه گیان ئه و كیژه وا ئه تویس به بووكی تو بیت خوت بده نیشانی جاری با به هیوای من نه بیت تاكو بت بینی كه ره ش پوشی له سه ر تا پاته وه دایه گیان بگری له سه ر خاكم كه وا شینم ده وی زور بگریه دایه گیان فرمیسكی خوینینم ده وی - -
په‌یامبه‌ری شمشاڵ! قاله مه‌ڕه
یه‌كه‌م شه‌وی چله‌ی زستان, شه‌وی یه‌لدا, شه‌وی له دایك بوونی میترا, هاوكاته له گه‌ل له دایك بوونی شمشاڵ ژه‌نێكی بێ نازی مه‌زن! رۆژ, یان شه‌وی 21مانگی دسامبری ساڵی 1925قادر عه‌بدوڵازاده به پێی ئهوناسنامهیه كه بۆیان نووسیوه له دایك بوه! ژیان و به‌سه‌رهاته‌كانی و ئه‌وه‌ی چۆن بۆته شمشاڵ ژه‌ن و چۆن سروشت ومێژوو و رووداوه‌كان له گه‌روی شمشاڵه‌كه‌یدا خول ده‌خۆنه‌وه‌و ده‌بنه موسیقا چیرۆكی مرۆڤێكی به‌رز ده‌نوێنێ كه خوێندنه‌وه‌ی فه‌رزه. ماڵپه‌ری بۆكان رۆژی له دایكبوونی مامه قاله رێز ده‌گرێ و روو ده‌كاته ئه‌وكه‌سانه له رۆژهه‌ڵات و باشوری وڵات وده‌ڵێ:گه‌لۆ مامه قاله كۆنگره و سمیناری نه‌گه‌ره‌كه! بچن گوێ بۆ قسه‌كانی راگرن! بچن گوێ بیستی ئه‌و مێژوو و روداوانه بن كه له گه‌روی شمشاڵه‌كه‌ی دێته ده‌ر! بێ گوومان مامه قاله هێنده‌ی شت پێیه كه چه‌ندان كه‌س ده‌توانن دوكتورای پێ وه‌رگرن قاله مه‌ڕه وه‌ك زۆر له په‌یامبه‌ران شوان بووه, به‌ڵام ئه‌و په‌یامبه‌ری شمشاڵه ده‌نگی حه‌وت ته‌به‌قی عه‌رز وحه‌وت ته‌به‌قی ئاسمانی وڵاته‌كه‌ی له شمشاڵدا ده‌نگ ده‌داته‌وه به پێی ناسنامه‌ی ژماره 360 پێناسه‌ی قاله مه‌ڕه به‌م جۆره‌یه ناو: قادر ناوی بنه ماڵه: عه‌بدوڵازاده رۆژی له دایكبوون: هه‌وه‌ڵ رۆژی چله‌ی زستان ساڵی1304 (21/12/1925) شوێنی له دایكبوون: ئاوایی كولیجه,به‌خشی ناوه‌ندی,دێهستانی ئاختاچی, به‌خشی بۆكان, شارستانی مه‌هاباد ناوی باوك: محه‌مه‌د, ژماره‌ی ناسنامه 356 ناوی دایك: مرۆت, ژماره‌ی ناسنامه 357 كاتی ده‌ركردنی ناسنامه: 7ی مانگی خاكه‌لێوه ساڵی 1309(1930) شوێنی وه‌رگرتن: به‌خشی ناوه‌ندی شارستانی مه‌هاباد,محاڵی ئاختاچی,گوندی كولیجه. ناوی نووسه‌ری ناسنامه: ره‌حیم ده‌باغیان قاله مه‌ڕه خۆی كوته‌نی له گوندی كولیجه له دایك بوه, به مه‌زنده‌ی خۆی ده‌بێ 1295ی هه‌تاوی 1916 هاتبێته سه‌ر دنیا به‌ڵام سجیل نووسی ده‌وره‌ی ڕه‌زاشا رۆژی یه‌كی چله‌ی گه‌وه‌ره‌ی زستانی ساڵی 1304واتا 1925 زایینی بۆدیاری كردووه. هه‌رچه‌ند قاله مه‌ڕه كاتی له‌دایكبوون شمشاڵی به ده‌سته‌وه نه‌بووه, به‌ڵام هه‌ر ئه‌وده‌مه كه گیانی له گیانی دایكی گرێ‌دراو بووه گوێی له ده‌نگی شمشاڵی كاك محه‌مه‌دی باوكی و مامه سوڵتان و مامه ڕه‌حمانی و كاكه‌كانی بووه. ئه‌وانه شمشاڵ ژه‌نی به‌ناوو ده‌نگ و لێزان و لێهاتووی مه‌ڵبه‌نده‌كه بوون. خۆی ده‌بێژێ: « ئوستادم خوڵا بووه» ئه‌وجا ئه‌م چێرۆكه به شایه‌د ده‌هێنێته‌وه: « منداڵ بووم له قوڵقوڵه‌ی نزیك عه‌وڵاباد بۆشایی لێیان گێڕابووینه‌وه, مه‌حموودی ته‌ها و غه‌فوره خڕه شمشاڵێكی سه‌یریان لێده‌دا, منیش ویستم شمشاڵ لێده‌م نه‌یانهێشت. ئه‌وده‌م زۆر منداڵ بووم, چوومه نێو قه‌ڵاغه تهپاڵهیهكهوه, ده‌ستم كرد به گریان, هێنده گریام شه‌كه‌ت بوو, تهپاڵهیهكم له بن سه‌رم ناو له خهوهكهشدا هه‌ر ههنیسكم ده‌دا, كه‌سێكم لێ په‌یدا بوو, سوور‌و سپی, هه‌رای لێكردم :“ عه‌بدوڵقادر, عه‌بدوڵقادر هه‌سته, هه‌سته مه‌گری, به گریانی تۆ دار‌و به‌رد وه‌گریان هاتوون!“ هه‌ستام ده‌ستم به لێدانێ كرد به كه‌س ڕانه‌ده‌وه‌ستام! سبه‌ینێ چوومه شایی, به خودای نه غه‌فوور ده‌یوێرا نه مه‌حموود له به‌رانبه‌رمدا ڕاوه‌ستن! جا نازانم, یا خوڵا كۆمه‌كی كردم یا شه‌یتان! ئه‌ڵبه‌ت شه‌یتان ناتوانێ شمشاڵ لێدا!» ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی) ده‌ڵێ: « ناوم قادری عه‌بدوڵازاده‌یه, شێخ محه‌مه‌دی شێخی بورهان ناوی قاله مه‌ڕه‌ی لێنام! له ماوه‌ی 82 و 83ساڵی ته‌مه‌ندا, ناڕه‌حه‌تی نه‌ما نه‌یبینم. له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌كی زۆر به یه‌كه‌وه بووین, ئه‌و كاته كه له به‌غدا گۆرانی “ له كووچه‌و شاری به‌غدایه خۆم غه‌ریب و بێگانه خۆم“ی كوت به یه‌كه‌وه بووین! ( وتوێژی قاله مه‌ڕه له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی) هه‌رچه‌ند مامه قاله زۆر كه‌م قسه ده‌كا و قسه‌كانی له ڕێگای شمشاڵه‌وه ده‌گاته بیسه‌ر, به‌و حاڵه‌ش قسه‌ی زۆری له دڵ دایه و بۆ هه‌ر هه‌وایه‌كی كه به شمشاڵه‌كه‌ی ده‌یژه‌نێ چیرۆكێكی هه‌یه, ئه‌و خوی زۆر حه‌زی له هه‌وای “كانه‌بی خوازه“ ئه‌وه‌ش چیرۆكێكی نه‌ته‌وایه‌تی كوردیه و زامه‌كانی كورد ده‌نوێنێ كه زامه‌كانی قاله مه‌ڕه‌شه! ئه‌و هه‌رچه‌ند وه‌ك حه‌سه‌ن زیره‌كی دۆستی سه‌ودای نووسین و خوێندنی نیه, به‌ڵام مێشك و دڵێكی گه‌وره‌ی هه‌یه كه خۆشه‌ویستی وڵات و سروشت وبهسهرهاتهكانی نه‌ته‌وه‌كه‌ی تێدا جێگا بۆته‌وه! قاله مه‌ڕه هه‌تا ته‌مه‌نی 74 ساڵی ژنی نه‌هێناوه و هه‌موو خۆشه‌ویستی ژیانی له شمشاڵ لێدان و گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكی ژیانی گه‌له‌كه‌ی دیتۆته‌وه چیرۆكێك خۆی گوته‌نی له زه‌مانی ساسانیه‌كانه‌وه ده‌ست پێده‌كا. له وتوێژ له گه‌ڵ رادیو كرماشان له ساڵانی 1975دا له وه‌ڵامی ئه‌وپرسیاره‌دا كه بۆ ژنت نه‌هێناوه ده‌ڵێ: « ئه‌گه‌ر ژنم هێنابا له شمشاڵهكهم دور ده‌كه‌وتمه‌وه» به‌رهه‌مه‌كانی لای خۆی ده‌سته‌به‌ندی كراون,له ئه‌وینداریه‌وه بگره هه‌تا نه‌ته‌وایه‌تی! له گه‌ڵ گۆڕینی ده‌وران ژیانی قاله مه‌ڕه‌و و شمشالهكهشی گۆرانی به سه‌ردا هاتوه, ئه‌و كاته كه گوڕوتینی لاوتی دڵ ومێشكی گه‌رم ده‌كرد شمشاڵهكهشی ئه‌ستورتر بووه, ئێستا له گه‌ڵ پیری خۆی شمشاڵیش كز‌و لاوازتر بۆته‌وه! چیرۆكی قاله مه‌ڕه و شمشاڵه‌كه‌ی هه‌م شیرین و هه‌میش دڵته‌زینه! « جارێكیان نه‌خۆش ده‌كه‌وێ و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری مه‌راغه ده‌كه‌وێ دوكتور ده‌لێ: “ تۆ نه‌خۆشی سیلت گرتووه و ئه‌گه‌ر چاكیش بیته‌وه له ڕێگای شمشاڵهكهتهوه دهیگرێوه, ده‌بێ شمشاڵه‌كه‌ت فڕێ ده‌ی“ قاله مه‌ڕه كه له گه‌ڵ شمشاڵه‌كه‌ی گه‌وره بووه ناتوانێ له خۆی دوری خاته‌وه, له‌ورۆژه‌وه هیچ كات شمشاڵی له خۆی دوور نه‌خستۆته‌وه یا له باخه‌ڵی دایه یان له قۆڵی كه‌واكه‌ی ڕاكردووه.» (گێڕانه‌وه‌ی خۆی بۆب.فه‌رشی و وتوێژ له گه‌ڵ رادیو كرماشان) قاله مه‌ڕه هه‌م هه‌وا كۆنه‌كان ده‌ژه‌نێ و هه‌میش خۆی هه‌وا داده‌نێ و ناویان لێده‌نێ.به‌ڵام جێگای داخه سه‌رڕای ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری پڕی نووسه‌ر ورۆژنامه‌نووس و لێكۆڵنهره تا ئێستا نه‌بووه دانیشن له گه‌ڵی ودانه دانه هه‌واكان وناوهكان و چیرۆكی به‌سه‌رهاته‌كان بنووسنه‌وه!! ڤالهمهڕه كتێبخانه‌یه‌كی زیندووی موسیقا, فۆلكلۆر و ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی و روداوه‌كانی 70ساڵی ڕابوردووه و هه‌م شایه‌دی روداوه‌كانی ئه‌مڕۆیه كه هه‌مووی له مێشك و گه‌رووی شمشاڵه‌كه‌یدا پاراستراون و له كووچه و كوڵانه‌كانی بۆكان و شاره‌كانی كوردستان له گه‌ڵ خۆی ده‌یانگێڕێ! بێ گومان ئه‌م كتێبخانه‌یه ده‌توانێ بابه‌تی ده‌یان سمینار و كونگره بێ, كه له وڵاتی كونگره و سمیناردا به قه‌ست فه‌رامۆش كراوه! پاش مردنی بێ گومان ده‌یان و سه‌دان شاعیر‌و نووسه‌ر وگۆرانی بێژ و لایه‌نگری فه‌رهه‌نگ و به‌رپرسانی ورد‌و درشت , په‌یدا ده‌بن كه به سه‌ر و باڵای خۆی و شمشاڵه‌كه‌یدا هه‌ڵبڵێن. به‌ڵام ئه‌مڕۆ به وته‌ی خۆی “ جنێو و قسه‌ی ناخۆشی“ پێده‌ڵێن هه‌ر ئه‌وكاره‌ی كه له گه‌ڵ حه‌سه‌ن زیره‌ك و ده‌یانی وه‌ك ئه‌وانه‌مان كرد ودهیكهین.! خۆی ده‌ڵێ: « ئه‌گه‌ر خۆم له ئیختیاری قودرهتهكانی وه‌خت دابنایه ئه‌مڕۆ هه‌موو شتم ده‌بو,به‌ڵام من هێنده‌م له كوچه و كوڵان وقاوهخانهكان شمشاڵ لێداوه, خه‌ڵك ته‌قه‌م له بابی دێنن, شه‌وی وایه به ته‌له‌فون جنێوم پێده‌ده‌ن, جنێوم به …ده‌ده‌ن, جنێو به …ده‌ده‌ن, یا له خه‌یابان و كوچه و كوڵان و قاوه‌خانه ده‌ڵێن ئه‌و سه‌گ بابه به‌خۆی و ئهوشمشاڵهوه مێشكی سه‌ری عاله‌می بردووه» (وتووێژ له‌گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی) باوه‌كو زۆر له سه‌رده‌می ده‌روێش عه‌بدوڵا وگۆرانی شاعیر دوور كهوتوینهوه به‌ڵام گۆران وده‌رویش و مامه قاله‌ی ئه‌مرۆش هه‌ر ناڵه‌ی كۆن له ده‌روون وههناویانهوه دێ. مامه قاله ده‌ڵێ: « میلله‌تی كورد پیاوی زۆر چاكی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه و هه‌ڵده‌كه‌وێ به‌ڵام كورد قه‌دری نازانێ! به خودای,خودا میلله‌تی له میلله‌تی كورد بێ ڕه‌حم تر دانه‌ناوه!» (وتووێژ له‌گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی) زیره‌ك دهیكوت: « هونه‌ر له ناو كورددا قه‌دری نه‌ماوه ده‌مه‌وێ بمرم و له‌و دونیاش چاوم به به‌شه‌ری كورد نه‌كه‌وێته‌وه !(نه‌واری قسه‌كانی له بانه) گۆران ده‌ڵێ: « له ناو قه‌ومی به‌سیتا هونه‌ر وه‌ك عه‌كسی قهمهر وایه له ناو حه‌وزێكی لیخندا» قادر عهبدوڵاراده به گوێگرتن و دیتن و بیستن سه‌دان به‌یت و باووحهیران وبه‌سه‌رهات و راز‌و سه‌ربورده و گۆرانی فێربووه, له ڕاستیدا له ڕێگای ئه‌ده‌بیاتی زاره‌كی نه‌ته‌وایه‌تییه‌وه, مێژووی گه‌له‌كه‌ی فێربووه. ئازاره‌كانی میلله‌ته‌كه‌ی ئازاری ده‌ده‌ن كه زمان ده‌گێڕی هه‌ست و بیر وفیكری شاعیران و نووسه‌رانێك وه‌ك پیره‌مێرد وحاجی قادر و هێمن وهه‌ژار له گوێدا ده‌زرینگێنه‌وه!! به‌ڵام قسه‌كانی و هه‌ست و نه‌ستی ده‌روونی كڕیاریان نیه! ئه‌و به شمشاڵه‌كه‌ی كه‌س هه‌ڵناپه‌ڕێنێ به‌ڵكو مرۆڤ ده‌خاته بیر‌و بیركردنه‌وه! لێرهوهتهنیایی هونه‌رمه‌ند ده‌ست پێده‌كا! ده‌بێ ئه‌ویش وه‌ك باب وباپیرانی به هیوای پاشه رۆژبێ هه‌تا تێیبگه‌ن و له جێگای خۆی دایبنێن جێگایه‌ك كه هه‌میشه پاش مه‌رگ ده‌دۆزرێته‌وه!! قادر عه‌بدوڵازاده سه‌وادی نیه, زانستگاش نه‌چووه و ده‌وره‌ی دوكتورای له هێچ زانستگاێكی ناونه‌ته‌وه‌ی نه‌دیوه. به‌ڵام زیاتر له 77ساڵ شه‌و و رۆژ شمشاڵی ژه‌ندووه! ئه‌وه‌ش ته‌مه‌نی چوارجار دوكتورا وه‌رگرتنه!به مه‌ش قاله مه‌ڕه ده‌بێته مرۆڤێكی كه‌م وێنه له دنیای هونه‌ردا و له شمشاڵ ژه‌ندنی كوردیدا له سه‌رده‌می خوی‌دا ده‌بێته تاقانه‌ی تاقانه. 77ساڵ شمشاڵ ژه‌ندن و وه‌ڕه‌ز نه‌بوون ده‌بێ نهێنییه‌كی گه‌ه‌وره‌ی تێدا بێ, نهێنییه‌ك كه ته‌نیا خۆی ده‌توانێ بیدركێنێ! نهێنییه‌ك كه له لای زۆربه‌ی هونه‌رمه‌ندانی گه‌وره‌ی دنیا هه‌بووه‌و هه‌یه!! قادر عه‌بدوڵازاده له دواقسهكانیدا روو ده‌كاته كورده‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات وده‌ڵێ:« له سه‌ر كوردایه‌تی خۆیان برۆن! كتیبه‌كان به چاپ بگه‌ینن, با وه‌ك قورئانه‌كه‌ی ماموستا هه‌ژاری لێ نه‌یا كه كه‌س نه‌یزانی چیان لێ‌كرد(1)! به هومێدی خودا له‌ورۆژه ڕه‌شه نه‌جاتمان ده‌بێ و ئیشاڵا به یه‌ك شاد و شوكر ده‌بینه‌وه!!» (وتووێژ له گه‌ڵ م.ڕه‌مه‌زانی - -
قاله مه‌ڕه، شمشاڵژه‌نی ئه‌فسانه‌یی و هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كوردله نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان كۆچی دوایی كرد: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قاله‌مه‌ڕه ده‌بێته میوانی حه‌سه‌ن زیره‌ك
قاله مه‌ڕه، شمشاڵژه‌نی ئه‌فسانه‌یی و هونه‌رمه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی كوردله نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان كۆچی دوایی كرد.![]() به پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری خۆرهه‌ڵات نیوز له بۆكانه‌وه، قادر عه‌بدوڵڵا زاده ناسراو به قاله مه‌ڕه كه ماوه‌یه‌كی زۆر بوو به هۆی نه‌خۆشی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان له ژێر چاوه‌دێری دابوو، كاتژمێر 10:15ی شه‌وی پێنج شه‌ممه (به كاتی كوردستان) له‌سه‌ر جومعه 21/5/2009ی له نه‌خۆشخانه‌ی بۆكان بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له لایه‌نگرانی هونه‌ره‌كه‌ی كرد. قاله‌مه‌ڕه ساڵی 1925 له گوندی كولیجهی سه‌ر به شاری بۆكان له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له دایك بووه. چه‌پ گه‌ردی گردوون وای لێكردووه كه باوكی نه‌بینێ و دایكیشی له ته‌مه‌نی 6 ساڵانیدا كۆچی دوایی بكا. هه‌ر وه‌ك خۆی باسی لێكردووه ته‌واوی ژیانی به ناره‌حه‌تی و برسێتی و چاره‌ڕشی تێپه‌ڕ كردووه. ساڵی 1945-1946 په‌یوه‌ندی به كۆماری كوردستانه‌وه گرتووه و دۆستایه‌تییه‌كی نزیكیشی له گه‌ڵ نه‌مران هه‌ژار و هێمن دا هه‌بووه . له دوای له‌سێداره‌درانی قازی محه‌ممه‌دی سه‌رۆك كۆمار، قاچاغ ده‌بێ و هانا ده‌باته ئه‌شكه‌وتی گوڵاڵه، یان په‌نای ده‌باته ماڵی عه‌باس ئاغای سه‌ركه‌پكان و ئه‌حمه‌د ئاغای كۆیه. ساڵانی 1967-1968بۆته هاوڕێی شه‌هید مه‌لا ئاواره و مه‌لامه‌حموودی زه‌نگه‌نه و شه‌هید سوله‌یمانی موعینی. هه‌ر له‌و سه‌روبه‌نده‌دا ماڵیان ده‌چێته ده‌ڤه‌ری بۆكان. تا ساڵی 1985 هه‌ر به سه‌ڵتی ژیاوه و خێزانی پێكنه‌هێناوه. هونه‌رمه‌ند قاله‌مه‌ڕه هه‌میشه له خه‌باتی كورددا به‌شداری كردووه و هاوڕێ و هاوشانی تێكۆشه‌ران بووه. تا سه‌رده‌مای شۆرشی گه‌لانی ئێران واته ساڵی 1978 به نهێنی له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی كورد و حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران‌دا بووه. گرینگی شمشاڵه‌كه‌ی قاله‌مه‌ڕه له ئاستێك دایه كه پسپۆڕان و شاره‌زایانی بواری مۆسیقا نه‌ته‌نیا نه‌یانتوانیوه خۆ له هونه‌ره‌كه‌ی لاده‌ن به‌ڵكوو ته‌نانه‌ت وه‌ك بلیمه‌تێك باسی قاله‌مه‌ڕ ده‌كه‌ن. بۆ نموونه مامۆستا ئه‌نوه‌ر قه‌ره‌داخی سه‌باره‌ت به قاله‌مه‌ڕه ده‌ڵێ: په‌نجه‌كانی مامه‌قاله په‌نجه‌یه‌كی كورتی ره‌سه‌ن، پهنجهیهكه كه‌وا ئێمه كه‌م كه‌س هه‌یه به‌م شێوازه بتوانین ده‌ستی بۆ درێژ بكه‌ین زۆر پێویسته ئێمه به‌و په‌ڕی رێزه‌وه به‌و په‌ڕی گه‌وره‌ییه‌وه بڕوانینه مامه قاله ته‌جره‌به‌ی ژیانی ئه‌و بكه‌ینه نووسراوێك له كتێبه‌كاندا بڵاوی بكه‌ینه‌وه، نه‌وه‌كانی داهاتوومان ده‌یان ماجسته‌رنامه و دكتۆرا نامه‌ی له سه‌ری بنووسن. هه‌روه‌ها مامۆستا ع.ج. سه‌گرمه ش له سه‌ر هونه‌ری قاله‌مه‌ڕه ئاوا ده‌بێژێت: قاله‌مه‌ڕه شمشاڵژهنێكی به‌توانا و لێهاتووه، شاره‌زاییه‌كی زۆری له موزیكی كوردی دا هه‌یه شاره‌زاییه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ زیاتر له نیو سه‌ده ژه‌نینی ئه‌و ئامێره. لووتكه‌ی ژه‌نینی ئامێری شمشاڵ له موزیكی كوردیدا له ژه‌نینه‌كه‌ی قاله‌مه‌ڕه دایه.. قاله‌مه‌ره له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا له گه‌لێك فستیڤاڵی موزیك له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران به‌شداری كردووه و چه‌ندین خه‌ڵاتی گه‌وره‌ی وه‌رگرتووه ................................................................................ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ قاله‌مه‌ڕه ده‌بێته میوانی حه‌سه‌ن زیره‌ك خۆرهه‌ڵات نیوز: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ ته‌رمی شمشاڵژه‌نی ناوداری كورد، قادر عه‌بدوڵڵازاده ناسراو به قاله‌مه‌ڕه، له په‌نا مه‌زاری حه‌سه‌ن زیره‌ك به خاك ده‌سپێردرێ. به پێی راپۆرتی هه‌واڵنێری خۆرهه‌ڵات نیوز له شاری بۆكان، كاتژمێر 5ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ، به به‌شداری خه‌ڵكی بۆكان و شاره‌كانی تری خۆرهه‌ڵاتی كوردستان، ته‌رمی شمشاڵژه‌نی نه‌ته‌وه‌یی و پێشمه‌رگه‌ی كوردستان قادر عه‌بدوڵڵا زاده له داوێنی كێوی ناڵشكێنه و له په‌نا مه‌زاری حه‌سه‌ن زیره‌ك به خاك ده‌سپێردرێ. هه‌ر به پێی ئه‌م راپۆرته، رۆژانی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه له مزگه‌وتی گه‌وره‌ی شار (مزگه‌وتی جامیع) كۆڕی پرسه و ماته‌مین به‌ڕێوه ده‌چێ. ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ریی خۆرهه‌ڵات نیوز، هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خه‌م و په‌ژاره‌ی خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و هونه‌رمه‌نده مه‌زنه ده‌رده‌بڕێ داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات به به‌شداری هه‌رچی به‌رینتر له رێوره‌سمی به‌خاك سپاردن و كۆڕی ماته‌مینی ئه‌و هونه‌رمه‌نده دا، ئه‌و جۆره‌ی كه شیاوی گه‌وره‌ریی هونه‌ره‌كه‌یه‌تی رێزی لێ بگیرێ. - -
منداڵێ له سه‌گ ماره ده‌کرێ
منداڵێكی هیندی بۆ ئه‌وه‌ی له هێرش و په‌لاماری ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان به‌دوور بێت، له مه‌راسیمێكدا ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌گێكی ماڵه دراوسێكه‌یان پێكهێنا. سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ بڵاویانكردۆته‌وه، له هه‌رێمی "جاجبور" له ویلایه‌تی "ئۆریسا"ی رۆژهه‌ڵاتی هیندستان له مه‌راسیمێكی گه‌وره‌دا منداڵێكی شیره‌خۆره به‌ناوی "ساجولا" ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ سه‌گێكی مێیه پێكهێناوه. له‌مباره‌یه‌وه، باوكی ساجولا "سانارۆمالا مۆندا" گوتویه‌تی، ساجولا ددانی سه‌ره‌وه‌ی كه‌وت له‌كاتێكدا هێشتا ته‌مه‌نی دووساڵانه، ئه‌م كاره له‌ناو هۆزه‌كه‌مان هۆزی "مۆندا" به شووم داده‌نرێت بۆیه بۆ لادانی هه‌ر نه‌فره‌تیه‌ك له‌سه‌ر ئێمه و منداڵه‌كه‌مان دووربوونی له هێرشی بڵنگ و ئاژه‌ڵه درِندهكان ئه‌م مه‌راسیمه‌مان رێكخست. جێی ئاماژه‌یه، پرۆسه‌ی هاوسه‌رگیری له نێوان مرۆڤ و ئاژه‌ڵ له یاسایی ده‌وڵه‌تی هیندستان په‌سه‌ندنه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌م كاره له نێوان هۆز و خه‌ڵكه گوند نشینه‌كان زۆر باوه. - -
ره‌فسه‌نجانی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كا
بڕیاره له‌چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئێراق، هاشمی ره‌فسه‌نجانی سه‌رۆككۆماری پێشووی ئێران، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكا. له‌لێدوانێكیدا بۆ سایتی كوردستان تیڤی به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م هه‌واڵه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و گوتی بڕیاره ره‌فسه‌نجانی به‌مزوانه سه‌ردانی ئێراق بكات و له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستانیش بكا. ناوبراو گوتیشی بڕیار بوو ره‌فسه‌نجانی له‌م مانگه‌دا سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئه‌نجام بدا به‌ڵام له‌گه‌ڵ نه‌گونجانی كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ماوه‌یه‌ك دواخراوه. شایانی باسه دوای سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وی ئێران مه‌نوچێهر موته‌كی ئه‌مه به‌دووهه‌مین سه‌ردانی ئێران بۆ كوردستان له‌ئاستی باڵا دێته ئه‌ژمار كه به‌درێژایی په‌یوه‌ندیه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و ئێران روو ده‌ده‌ن. - -
کێشه‌ی ناو یه‌کێتی نیشتمانی
پێنج ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی دوو هه‌فته مۆڵه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رجه‌كانیان داده‌نێن سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، پێنجشه‌ممه، ئاشكرایكرد كه كۆسره‌ت ره‌سول و چوار ئهنداكهمهی تری مه‌كته‌یی سیاسی ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یان داناوه بۆ جێبه‌جێكردنی مه‌رج و داواكانیان به‌پێچه‌وانه‌وه سوور ده‌بن له‌سه‌ر بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان. سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یویست ناوی ئاشكرابكرێت به ئاژانسی (ئه‌سوات ئه‌لعیراق)ی راگه‌یاند “سبه‌ی ئێواره (هه‌ینی) یان سه‌رله‌به‌یانی شه‌ممه مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌ستكردن به‌جێبه‌جێكردنی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی بڕیاره له‌حكومه‌ت و حیزب‌دا بكرێت” رونیشیكرده‌وه “هه‌ریه‌ك له‌كۆسره‌ت ره‌سول جێگری سكرتێری گشتی و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی (موسته‌فای سه‌ید قادر‌و عومه‌ری سه‌ید عهلیو جه‌لال جهوههرو عوسمانی حاجی مه‌حمود)، سوورن له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌یان گه‌ر له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا ئه‌و خاڵانه جێبه‌جێنه‌كرێت كه له‌لایه‌ن تاڵه‌بانییه‌وه ئیمزای له‌سه‌ر كراوه.” هه‌ر سێ سه‌ركرده‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كۆسره‌ت رهسوڵو عوسمانی حاجی مهحمودو مسته‌فای سه‌ید قادر، شه‌وی سێشه‌ممه له‌به‌غداوه گه‌ڕانه‌وه‌و دوای كۆبونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ تاڵه‌بانی رونكردنه‌وه‌یه‌كیان سه‌باره‌ت به ورده‌كاری كۆبونه‌وه‌كه خسته‌ڕوو كه 11 خاڵی له‌خۆگرتووه، گرنگترینیان گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ندامه ده‌ركراوه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانكاری له‌حزب و حكومه‌ت و كه‌شفكردنی دارایی و داهاتی یه‌كێتییه. به‌پێی هه‌مان رێكه‌وتن ده‌سه‌ڵات ده‌درێته هه‌ردوو جێگره‌كه‌ی تاڵه‌بانی كۆسره‌ت ره‌سوڵ و به‌رهه‌م ساڵح بۆ جێبه‌جێكردنی خاڵه‌كان. كۆسره‌ت ره‌سول عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی‌و چوار ئه‌ندامی تری مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی (موسته‌فای سه‌ید قادر‌و عومه‌ری سه‌ید عهلیو جه‌لال جهوههرو عوسمانی حاجی مه‌حمود)، رۆژی هه‌ینی رابردوو، ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆیان راگهیاندو هۆیهكهیان گه‌ڕانده‌وه بۆ “كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی ناو یه‌كێتی”، چاودێران هۆی سه‌ره‌كی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ندامانه‌یان گه‌ڕانده‌وه بۆ هه‌وڵی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بۆ دوورخستنه‌وه‌ی یهگجاریی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌و حیزبه. دواتریش 11 ئه‌ندامی تری سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی بڕیاریان دا ئه‌ندامێتیی خۆیان هه‌ڵپه‌سێرن له چاوه‌ڕوانیی وه‌ڵامی تاڵه‌بانیدا. - -
جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌ردانی تاران و ئه‌مریكا ده‌كا
سه‌رۆك كۆماری عێراق جه‌لال تاڵه‌بانی بڕیاره كۆتاییه‌كانی هه‌فته‌ی داهاتو سه‌ردانی تاران بكات و چاوی به‌عه‌لی خامنه‌یی سه‌رۆكی ئێران بكه‌وێ، پاش ئه‌و دیداره‌ش سه‌ردانی ئه‌مریكا ده‌كا و چاوی به‌سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته ده‌كه‌وێ. به‌گوێره‌ی هه‌واڵی ئاژانسه‌كان، ئه‌م دیداره‌ی تاڵه‌بانی بۆ تاران و واشنگتۆن، ناوبژیوانی ناوبراو ده‌بێت له‌نێوان ئێران و ئه‌مریكا و هه‌وڵدانی ئه‌و ده‌بێت بۆ دوركردنهوهی شهر له‌ئاسمانی ئێران. سه‌فه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی بۆ ئێران، پاش سه‌فه‌ری عه‌لی ئه‌كبه‌ر وه‌لایه‌تی كه ده‌گوترێ هه‌ڵگری په‌یامی سه‌رۆكی ئێران بۆ ئۆباما بو له‌رێگه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه. له‌مباره‌وه سایتی (په‌یك نێت) نوسیویه‌تی ئه‌گه‌ری ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نوێ له‌ناوچه‌كه له‌ئارا دایه. شه‌ڕێك كه له‌وانه‌یه ئێرانیش بگرێته‌وه. چ له‌رێگه‌ی پاكستان و ئه‌فغانستانه‌وه بێ چ له‌رێگه‌ی عێراقه‌وه.. كه رێگه‌خۆشكه‌ری هێرش ده‌بێ بۆ سه‌ر بنكه ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران. سه‌رچاوه‌ی ئاماژه‌پێكراو ده‌نوسێ؛ تاڵه‌بانی زستانی 1963 بۆ یه‌كه‌مجار، نه‌وه‌ك ئۆپۆزۆسیۆنی سه‌دام حسێن و سه‌رۆكی یه‌كێتی نیشتمانی، به‌ڵكه وه‌كو رۆژنامه‌نوسێكی عێراقی سه‌فه‌ری كردوه بۆ ئێران تا هه‌واڵی په‌یوه‌ندیدار به‌سه‌رۆككۆماری ئه‌و كاتی فه‌ره‌نسا داپۆشێت. ئێستا پاش 45 ساڵ لهڕۆڵێكی تر و بۆ چه‌نده‌مین جار پاش ئه‌وه‌ی ده‌بێته سه‌رۆك كۆماری عێراق، سه‌ردانی ئێران ده‌كا. - -
ژماره‌یه‌ك كوردی په‌نابه‌ر له ناو ئاوی ده‌ریای ئیجه‌دا گیانیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن
له لایه‌ن سه‌ڵاح پـیرۆتی 15/12/2008 ده‌قی وتووێژه‌كه - دابگره (MP3) ده‌قی وتووێژه‌كه - گوێبگره (MP3) له ناو ئاوی ده‌ریای ئیجه‌ی نێوان توركیا و یۆنان قایقێـك به 23 په‌نابه‌ری كورده‌وه ق‌م بوو و 10 یان گیانیان له‌ده‌سـتدا. بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م ڕووداوه هاوكارمان سه‌ڵاحی پـیرۆتی وتووێـژی له‌گه‌ڵ قادر ئه‌لیاسی كردووه كه ناسـیاوی بنه‌ماڵه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و په‌نابه‌رانه‌یه. ده‌توانن گوێـبیـستی ده‌قی وتووێـژه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلـیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه. .. رادیۆ ئه‌مریکا به‌شی کوردی - -
با توهم به کردها نگاه نکنید
سخنگوی سازمان حقوق بشر کردستان در مصاحبه با روز: - دوشنبه 25 آذر 1387 [2008.12.15] - -
ناوی کوردی له هه‌رێمی کوردستان خه‌ریکه له بیر ئه‌چێته‌وه, قادرئه‌لیاسی
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ر چاوم به راپۆرتێکی به‌رنامه‌ی Zoom in ی کوردستان تی ڤی که‌وت که له هه‌ولێر ئاماده‌کرابوو. له‌و به‌رنامه‌یه‌دا کوردستان تی ڤی سه‌ردانی قوتابخانه‌یه‌کی کردبوو. وه‌ک له راپۆرته‌که‌دا هاتبوو ژماره‌ی قوتابییه‌کانی پۆلێکی ئه‌و قوتابخانه‌یه 35 منداڵ بوون که هه‌مووشیان کوڕ بوون. له‌و راپۆرته‌دا دیارده‌یه‌کی جێگای داخم به‌رچاو که‌وت.....- -
بازداشتهای گسترده و مبهم در مهاباد
منابع محلی از شهرستان مهاباد گزارش می دهند که حدفاصل تاریخ 22 آذرماه سال جاری تا کنون ، حدود 35 تن از شهروندان شهر مهاباد بازداشت و به نقاط نامعلومی منتقل گردیده اند. هر چند گفته شده است بازداشتهای فوق به دلیل تخلفات مالی صورت گرفته است اما مطلعین معتقدند یگان بازداشت کننده این افراد وزارت اطلاعات و دلیل بازداشت آنان فعالیت سیاسی آنان بوده است. سه برادر با نام خانوادگی سیدی و دو فرد با نامهای خانوادگی سلطانیان و اشنویه ، پنج تن از بازداشت شدگاه مورد اشاره می باشند که هویتشان احراز گردیده است و اساس بازداشت ، تعداد و محل نگهداری شهروندان مذکور همچنان مبهم می باشد - -
بنكه‌یه‌كی به‌سیج له‌شنۆ ته‌قێنرایه‌وه
دۆنێ شه‌و له‌گوندی ''دێ شهمس'' سه‌ر به‌شاری شنۆ بنكه‌ی به‌سیجی ئه‌و گونده له‌لایه‌ن كه‌سانێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قێنرایه‌وه.
په‌یامنێری رێنێسانس نیوز له‌شنۆ راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م بنكه‌یه تازه ساز كرابو و بڕیار بوو له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا له‌رێوره‌سمێكدا به‌به‌شداری كاربه‌ده‌سته ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه بكرێته‌وه. له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌دا زیانێكی مادی زۆر به‌ر بیناكه كه‌وتوه و رێ و شوێن ئه‌منی و لێپرسینه‌وه‌ی زۆر له‌گونده‌كه و ده‌وروبه‌ر ده‌ستی پێكردوه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه. تا ئێستا هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی نه‌گرتۆته ئه‌ستۆ. - -
له‌پارێزگای كوردستان 2800 كه‌س به‌ئایدز مردون
به‌رپرسێكی زانكۆی زانستی پزیشكی پارێزگای كوردستان رایگه‌یاند تا ئێستا له‌و پارێزگایه 376 حاڵه‌تی ئایدز تۆمار كراوه و وتیشی 310 كه‌س له‌سنه، 24 كه‌س له‌كامیاران، 18 كه‌س له‌سه‌قز، 14 كه‌س لهقروه و حه‌وت كه‌س لهبیجار و دوو كه‌سیش له‌بانه تۆمار كراون.
ئه‌و كاربه‌ده‌سته‌ی زانكۆی سنه بهههواڵنێرانی راگه‌یاند كه تا ئێستا 2800 كه‌س به‌و نه‌خۆشیه له‌پارێزگای كوردستان گیانیان له‌ده‌ستداوه. ئاماره ره‌سمیه‌كانی ئێران پێیانوایه له‌ئێراندا 18 هه‌زار و 320 حاڵه‌تی ئایدز هه‌یه و زۆرترین حاڵه‌تی ئایدزیش له‌كوردستان له‌ته‌مه‌نی 25 بۆ 30 ساڵ دایه. كاربه‌ده‌ستانی زانكۆی سنه پێیان وایه حكومه‌ت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م په‌تایه له‌کوردستان كه‌مته‌رخه‌مه و ته‌نانه‌ت ئه‌مساڵ رێگه‌یان نه‌داوه زه‌نگی ئایدز له‌قوتابخانه‌كان لێبدرێت. - -
پێكدادان له‌نێوان خه‌ڵكی گوندی ئاڵوهتی و سوپای پاسداران‌دا
به‌هۆی سوتانی بازاڕێكی سه‌رسنور، شه‌ڕوپێكدادان له‌نێوان خه‌ڵكی گوندی ئاڵوهتی ئێران‌و سوپادا دروستبو.
- -
ئۆجه‌لان سكاڵایه‌كی دژی یۆنان تۆمار كرد
سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌رێگه‌ی پارێزه‌رانیه‌وه سكاڵایه‌كی دژی یۆنان تۆمار كرد. پارێزه‌ری یۆنانی ئۆجه‌لان، یئاننیس راهیواتیس، داوای بیست هه‌زار و سه‌د یۆرۆ (25,500 دۆلار) گه‌ره‌نتی ده‌كات. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی فورات، ئه‌م پارێزه‌ره یۆنانیه‌ی ئۆجه‌لان دۆزێكی سهمبۆلیكی دژی یۆنان كردۆته‌وه و داوای 20,100 یۆرۆ قه‌ره‌بو ده‌كات چونكه ئه‌سینا په‌یمانی پاراستنی گیانی بهئۆجهلانداوه و پاشان خیانه‌تی پێكردوه. ئۆجه‌لان ساڵی 1999، دو رۆژ له‌ئه‌سینا مایه‌وه‌و پاشان ناچار بو روو بكاته كینیا. رۆژی 15 شوباتیش له‌كینیا و له‌ئۆپه‌راسیۆنێكی چهندقۆڵیدا ده‌ستگیر و راده‌ستی توركیا كرایه‌وه. - -
گه‌نجێكی بۆكانی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر خۆی كوشت
گه‌نجێكی 29 ساڵه‌ی بۆكانی به‌شێوه‌یه‌كی دڵته‌زێن خۆی كوشت و له‌نه‌خۆشخانه به‌هۆی خه‌ستی برینه‌كانیه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.
ناوبراو كه خه‌ڵكی میرئاوای بۆكانه، به‌چه‌قۆ (یان شتێكی له‌و بابه‌ته)، گوێ، قامكه‌كان، ئه‌ندامی نێرینه و بڕۆی خۆی بڕیوه و چه‌ند زه‌ربه‌ی كاریگه‌ریشی (12 چه‌قۆ له‌سینگ و 6 چه‌قۆ لهكهلهكهی) له‌خۆی داوه و هه‌روا شوێنه‌واری سوتان به‌سه‌ر زگ و سینگ و سه‌ریه‌وه هه‌یه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پاشكۆی (فه‌ردای ما) ئه‌و له‌كاتی ناردن بۆ نه‌خۆشخانه زیندو بوه و وتویه‌تی خۆی ئه‌م كاره‌ی ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ده‌رباره‌ی هۆكاره‌كانی هیچ زانیارییه‌ك له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی نه‌خۆشخانه‌وه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه. رۆژنامه‌كه هه‌روه‌ها ده‌نوسێت هه‌مو نیشانه‌كان وه‌ك چۆنیه‌تی چه‌قۆوه‌شاندن و سوتانه‌كه ده‌ریده‌خات كه ئه‌م كاره له‌لایه‌ن خۆیه‌وه ئه‌نجام نه‌دراوه و كه‌سانی تر ده‌ستیان له‌م روداوه‌دا هه‌یه، ده‌وروبه‌ریشی ده‌گێڕنه‌وه كه ناوبراو كه‌سێكی هێمن بوه و هیچ گرفتێكی ده‌رونی نه‌بوه. - -
هێرۆ ئیبراهیم هونه‌رمه‌ندێکی ئیرانی بانگهێشتی باشووری کوردستان ده‌کات
ئه‌كته‌ر و هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی ئێرانی "مهران مدیری"له سه‌ر بانگهێشتی "هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د" خاتوونی یه‌که‌می ئێراق دێت بۆ باشووری کوردستان. هه‌واڵنێری "جامی جه‌می" ئێران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه بڵاویکرده‌وه که هێرۆ ئیبراهیم هاوسه‌ری جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رکۆماری ئێراق به فه‌رمی میهران مدیری بۆ باشووری کوردستان بانگهێشتن کردووه و ناوبراویش داواکه‌ی قبووڵ کردووه و به‌م زووانه سه‌ردانی باشووری کوردستان ده‌کات بۆ کاری هونه‌ری. به پێی ڕاپۆرته‌كه مه‌به‌ست له‌م بانگهێشتنه که‌ڵک وه‌رگرتن له توانای هونه‌ری میهران و به‌رزڕاگرتنی پێوه‌ندی هونه‌رمه‌ندانی دووبه‌شه و ئاشنایی زیاتر به فه‌رهه‌نگی ئیرانییه. هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د تا ئێستا چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی تری ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستانی بانگهێشتی سلێمانی كردوه، له‌وانه؛ محه‌مه‌د ره‌ضا شه‌جه‌ریان، هومایون شه‌جه‌ریان، شه‌هرام ناظری، گرووپی کامکاره‌کان و گروپی موزیكی ئاوا. - -
محه‌مه‌د ئه‌وراز لهسنهیه
په‌یكه‌ری شاخه‌وانی كورد محه‌مه‌د ئه‌وراز له‌شاری سنه دانرا. په‌یامنێری رێنێسانس نیوز راده‌گه‌یه‌نێت كه په‌یكه‌ره‌كه كاری هونه‌رمه‌ند هادی زیائهدینیه و پاش ماندوبونی ده‌سته‌یه‌ك لهروناكبیرانی شاری سنه په‌یكه‌ره‌كه له‌لایه‌ن زیائهدینیهوه سازكراوه وه‌ك رێزگرتن له‌یادو خه‌باتی ئه‌وراز. محه‌مه‌د ئه‌وراز ساڵی 1348ی هه‌تاوی له‌دایكبوه و به‌چه‌ندین چیای به‌رزی جیهان و له‌ناویاندا ئێڤێرێست سه‌ركه‌وتوه و دواجار ساڵی 1382 له‌كاتی سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌ر لوتكه‌ی گاشێربرومی پاكستان كه‌وته ژێر رنو و گیانی له‌ده‌ستدا. - -
ئێران چاڵ بۆ هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌كه‌نێت
شۆفڵه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران، ماوه‌ی دووهه‌فته‌یه سه‌رگه‌رمی هه‌ڵكه‌ندنی چاڵی قوڵن له‌سه‌ر سنوری هه‌رێمی كوردستان، ئه‌م چاڵهه‌ڵكه‌ندنه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتره سنوره‌كه هیچ گرژییه‌كی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. رۆژنامه‌ی ئاوێنه چاپی سلێمانی له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكرد كه ئه‌م كاره‌ی سوپای ره‌سمی ئێران، به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌پێناو كۆنترۆڵكردنی زیاتری سنوره‌كه‌یه به‌ڕووی قاچاخچییهكانداو به‌پله‌ی دووهه‌میش بۆ رێگه‌گرتن لهدزهكردنی نه‌یارانی بۆ ئه‌نجامدانی چالاكی دژی سوپاكه‌ی.
له‌ناوچه‌كانی هه‌ڵاڵاوه، كونه ورچ، سیا گوێز، كانی خان، ساڵی 2007 چه‌ندین هێرش كراوه‌ته سه‌ر پاسه‌وانه‌كانی سنور‌و كه تیادا یانزه پاسه‌وانی سنور كوژراون‌و زیاتر له‌یانزه‌ی تریش برینداربوون. - -
دوو ئه‌فسه‌ری ئێرانی له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت کوژراون
هه‌واڵنێریی (مێهر)ی ئێرانی بڵاویکرده‌وه که له شه‌ڕێکی نێوان هێزه‌کانی ئینتزامی و گه‌ریلاکانی په‌ژاکدا له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت، دوو که‌س له هێزه ئینتزامیه‌کانی ئێران کوژراون. ئه‌و هه‌واڵه‌ی ئاژانسی مێهر له کاتێکدایه که ئاژانسه‌کانی ئێران، ماوه‌یه‌ک له‌وه‌به‌ریش هه‌واڵی پێکدادانی هێزه‌کانی په‌ژاک و ده‌وڵه‌تیان له ناوچه‌ی کرماشان بڵاو کردبۆوه، به‌ڵام په‌ژاک ئه‌و هه‌واڵه‌ی ڕه‌تکردبۆوه. به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌که‌ی مێهر، محه‌مه‌د ته‌یموری پله سوتوان سێیه‌م و عه‌لی بابایی به پله‌ی ئوستوار دووهه‌م له شه‌ڕ له‌گه‌ڵ گه‌ریلاکانی په‌ژاکدا کوژراون و له شاری خوڕڕهمدهڕڕهی پارێزگای زه‌نجان به خاک سپێردراون. په‌ژاک، تا کاتی ئاماده‌کردنی ئه‌و هه‌واڵه، هیچ لێدوانێکی له‌و بوراه‌وه نه‌داوه - -
alay kurdistan
- -
| ||
|
All Rights Reserved 2005-2006 © http://kurdi.mahabad.mihanblog.com |